له‌ ئه‌فغانستان 10 ملیۆن تووشبووی كۆرۆنای تۆماركراوه‌

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ئه‌فغانستان له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك، نزیكه‌ی ده‌ ملیۆن كه‌س واته‌ یه‌ك له‌سه‌ر سێی دانیشتوانی وڵاته‌كه‌ تووشی كۆرۆنابوون، ئه‌مه‌ش ده‌نگدانی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا.

ئه‌حمه‌د جه‌واد عوسمانی وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌فغانستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا رایگه‌یاند، به‌پێی رووپێویه‌ك به‌ هاوكاری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌، 31.5%ی ئه‌فغانیه‌كان تووشی كۆرۆنا بوون.

وتیشی، له‌و رووپێوییه‌دا پشكنینی دژه‌ته‌ن بۆ دوو هه‌زار و 500 هاوڵاتی له‌سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌كه‌ كراوه‌.
هه‌ر به‌پێی ئه‌نجامی ئه‌و روپێوییه‌ نزیكه‌ی نیوه‌ی دانیشتوانی كابۆل تووشی كۆرۆنا بوون.
ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ تا ئێستا به‌ فه‌رمی تووشبوانی نزیكه‌ی 37 هه‌زار و مردنی هه‌زار و 300 كه‌س له‌ ئه‌فغانستان به‌ هۆی كۆرۆناوه‌ راگه‌یه‌نراوه‌.

Back to top button