کاکەمین نەجاڕ: لەگەڵ یەکێتی كۆده‌بینه‌وه‌و بە ڕێککەوتنەکانماندا دەچینەوە

 

دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان  له‌ باره‌گای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌، بڕیاره‌ جارێكی دیكه‌ بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌ رێككه‌وتنی نێوان پارتی و یه‌كێتی كۆببنه‌وه‌و ئه‌ندامیێكی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیش ئاشكرای ده‌كات كه‌ په‌یوه‌ندی پارتی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی له‌ ئێستادا باشه‌.

کاکەمین نەجاڕ، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاندووه‌ ” دوای  ئه‌وه‌ی كه‌ نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ قوباد تاله‌بانی كۆبووه‌وه‌ و په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنی ئاسایی خۆی كرد، بڕیاره‌ جارێكی دیكه‌ شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی كۆببنه‌وه‌، چونكه‌ ئێستا پەیوەندییەکانی نێوان پارتی و یه‌كێـی باشترن و گرژییەکانی پێشووتر نەماون، ھەرچەندە ڕەوشی تەندروستی ناجێگیرە و کاتی کۆبوونەوەکەی داھاتوو دیار نییە

 

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ئاشكراشی ده‌كات كه‌ پارتی دوو رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی هه‌یه‌ له‌وانه‌ رێكه‌وتنی شێوازی ئیداره‌ دانی هه‌رێمی كوردستان و له‌ په‌یوه‌ندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا چۆن بێت، به‌و رێككه‌وتنه‌ داده‌چینه‌وه‌ له‌كوێ كه‌م و كورتی هه‌بوو له‌وێ چاكی ده‌كه‌ینه‌وه‌ هه‌روه‌ها رێككه‌وتنێكی دیكه‌ لەسەر پێکھێنانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەویش پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت و لەکوێ کێشەی ھەبێت ڕاست دەکرێتەوە. قەیرانی دارایی و پرسە سیاسییەکان و کێشەکان لەگەڵ بەغدا بەگشتی باس دەکرێن.”

Back to top button