مسر و ئیمارات به‌و شێوه‌یه‌ هاوخه‌می بۆ لوبنان ده‌رده‌بڕن

وه‌ك هاوخه‌می بۆ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان، هه‌ر دوو بورجی خه‌لیفه‌ له‌ دوبه‌ی و هه‌ره‌مه‌كانی میسر به‌ ئاڵای لوبنان داپۆشران . هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی میسر و ئیمارات هه‌ره‌مه‌كان و بورجی خه‌لیفه‌یان به‌ ئاڵای لوبنان داپوشی وه‌ك هاوخه‌مێك بۆ ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ به‌هێزه‌ی به‌یروتی پایته‌ختی لوبنانی هه‌ژاند، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ تا ئێستا 135 گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و زیاتر له‌ چوار هه‌زار كه‌سیش بریندارن.

وڵاتی ئیمارات پشتیوانی خۆی بۆ وڵاتی لوبنان و خه‌ڵكی لوبنان ده‌ربری، هاوكات ئه‌نوه‌ر قرقاش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات له‌ تویتێكدا نووسیوێتی دڵمان له‌گه‌ڵ به‌یروت و خه‌ڵكه‌كه‌یه‌تی، له‌م كاته‌دا له‌ خوای گه‌ره‌ ده‌پارێنه‌وه‌ وڵاتی لوبنان و برا لوبنانییه‌كانمان بپارێزیت و برینداره‌كان چاكببنه‌وه‌ و ماڵه‌كانیش له‌ خه‌م و ناخۆشی و ئازار بپارێزێت. ‌

هاوكات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی میسرش به‌یاننامه‌یه‌كی راگه‌یاند، تیایدا پشتیوانی خۆی بۆ وڵاتی لوبنان و خه‌لكی لوبنان ده‌ربری و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وشداوه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگداری ئه‌و دوخه‌ خامناكه‌ ده‌بین، وڵاتی میسر ئاماده‌یه‌ بۆ گه‌یاندنی یارمه‌تی  بۆ گه‌ڵ و وڵاتی لوبنان. له‌م كاره‌ساته‌ پر ئێش و ئازاره‌.

Back to top button