وەزارەتی پەروەردە: وەرگرتنی مۆڵەت و گواستنەوە لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە کرایەوە

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم خوێندنگە نا حکومییەکان ئاگادار دەکاتەوە کە دەرگای وەرگرتنی مۆڵەت و گواستنەوە کراوەتەوە و هەر کەس و کۆمپانیایەک ئارەزوومەندە دەتوانێت سەردانی دیوانی ژمێریاری لە وەزارەتی پەروەردە بکات.

لە بڕیارێکدا کە واژووی وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان، ئالان حەمە سەعیدی لەسەرە هاتووە، ئەو کەس و کۆمپانیایانەی ئارەزوومەندن بە وەرگرتنی مۆڵەت یاخود گواستنەوە دەبێت لە دیوانی ژمێریاری وەزارەت کۆد و وشەی نهێنی وەربگرن چونکە پڕکردنەوەی فۆڕمی داواکارییەکان لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە دەبێت.

Back to top button