کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ و سبەی لە زۆربەی شارەکان ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە هەوری جیا، هاوکات پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

لە هەولێر بەرزترین پلەکانی گەرما 42، سبەی 43 پلە دەبێت، لە سلێمانی بەرزترین پلەکانی گەرما 38، سبەی 39 پلە دەبێت.

لە دهۆک بەرزترین پلەکانی گەرما ئەمڕۆ و سبەی 42 پلە دەبێت، لە کەرکوک بەرزترین پلەکانی گەرما 45، سبەی 46 پلە دەبێت.

Back to top button