کەمپێکی گەورەی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان کەرەنتینکرا
بە بڕیاری پارێزگاری دهۆک و دوای تۆمارکردنی یەکەم توشبووی کۆرۆنا، كەمپی چەمشكۆی تایبەت بە ئاوارەكان لە قەزای زاخۆ کەرەنتین دەکرێت و هەرکەسێکی دانیشتووی کامپەکانیش کە دەوامیان لە دەرەوەی دهۆک هەیە، بەبێ پشکنین رێگەیان پێ‌نادرێت بگەڕینەوە ناو پارێزگاکە.
كه‌مپی چه‌مشكۆ، ده‌كه‌وێته سنوری قه‌زای زاخۆ و زیاتر له 26 هەزار ئاواره‌ی قه‌زای شنگال تیایدا دەژین و به یه‌كێك له كهمپە گهورەكان دادەنرێت له‌ڕوی ژماره‌ی ئاوارەوە.
ئیسماعیل محه‌مەد، جێگری پارێزگاری دهۆك بۆ كاروباری ئاواره‌كان باسی لەوەکردووە، دوای تۆمارکردنی یەکەم حاڵەتی توشبوون، بۆ سەلامەتی گیانی ئاوارەكان بریارمانداوە بە داخستنی دەرگای كەمپەكە بۆ ماوەیەكی نادیار.
ئاماژەی بەوەشکردووە، رێكاره‌كانی ته‌ندروستی له هه‌موو كه‌مپه‌كان زۆر توندكراونەتەوە، هه‌ر ئاواره‌یه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی پارێزگای دهۆك ده‌وامی هه‌بێت یان ئیشێك بكات، ده‌بێت ئه‌نجامی پشكنینی كۆرۆنای هه‌بێت ئه‌گه‌ر نا نا‌توانیت بچێته نێو كه‌مپ.