پرسەنامەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی جەلیل گادانی

 

 

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان  بە بۆنەی کۆچی دوایی جەلیل گادانی ، شۆڕشگێڕی دێرین و سیاسەتمەداری رۆژهەڵاتی کوردستان ، پرسە و ماتەمینی خۆی ئاراستەی هاوسەنگەران و بنەماڵەی خوالێخۆش بوو دەکات .

 

لە پرسە نامەکەی سەرۆکی حکومەت هاتووە، بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرینی رۆژھەڵاتی کوردستان مامۆستا جەلیل گادانیم بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم. هیوادارم خوای مەزن، گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کە سوکار و هەڤاڵانی ببەخشێت.

 

جەلیل گادانی لە ساڵی 1934 لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری مەهاباد لە دایک بووە ، هەر لە سەردەمی ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستانەوە لە شاری مهاباد لە تەمەنی مێرمنداڵیەوە تا دوا ساتەکانی ژیانی لە خەبات لە پێناو ڕزگاری گەلەکەید لە تێکۆشان دابووە .

 

ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی بە هۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لە دەست دا

Back to top button