سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی دلاوەر ئاژگەیی دەکات

 

بە بۆنەی کۆچی دوایی سلێمان خالید کوڕی گەورەی خالید ئاژگەیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی دلاوەر ئاژگەیی دەکات

 

دەقی پرسە نامەکە:

 

بەڕێز دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا.

 

بنەماڵەی بەڕێزی کاک سلێمان خالید ئاژگەیی.

 

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک سلێمان، كوڕەگەورەی تێکۆشەری دێرین خالید ئاژگەییم پێ گەیشت. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەم. خوای گەورە بە بەهەشتی شاد بکات وئارامی و دڵنەواییش بە ئێوە ببەخشێت.

 

مەسرور بارزانی

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

 

2020/8/6

Back to top button