مه‌سرور بارزانی داوایه‌ك له‌سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا ده‌كات

خواكوڕك

مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، داوا له‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌كات په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان پته‌و بكات.

راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان لە پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تویته‌ر رایده‌گه‌یه‌نێت، “پیرۆزبایی خۆم له‌ سه‌رۆك دۆناڵدترەمپ ده‌كه‌م، ئێمه‌ چاومان له‌ پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندی تایبه‌تی نێوان كوردستان و ئه‌مریكایه‌”.

رۆژی هه‌ینی 20/1/2017 دۆناڵد تره‌مپ وه‌كو 45هه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا سونێدی خوارد و له‌ كۆشكی سپی ده‌ست به‌كاربوو، هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ش بارام ئۆباما بۆ دواجار ماڵئاوایی له‌م پۆسته‌ كرد.

 

Capture

Back to top button