لە پارێزگای هەولێر تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان دوا خرا

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە 6/8/2020 برێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر لە ڕاگەیاندرواێکدا دواخستنی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکانی ڕاگەیاند .

 

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان لە 4 بنەڕەتی تا 11ی ئامادەیی و قۆناغە ناکۆتایی خوێندنی پیشەیی و ئیسلامی بۆ ڕۆژی 16/8/2020 دوا خرا

ده‌قى ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌:

 

تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان لە ٤ بنەڕەتی تا ١١ ی ئامادەیی و قۆناغە ناکۆتایی خوێندنی پیشەیی و ئیسلامی دواخرا بۆ ڕۆژی ٢٠٢٠/٨/١٦…

 

ئاماژە بە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەت لە بەرواری ٢٠٢٠/٨/٤ سەبارەت بە تاقیکردنەوەکانی خوولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان لە ٤ بنەڕەتی تا ١١ ی ئامادەیی و قۆناغە ناکۆتایی خوێندنی پیشەیی و ئیسلامی…

بەپێی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی پەروەردە لە خاڵی یەکەم تاقیکردنەوەی خوولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان لە ٤ بنەڕەتی تا ١١ ی ئامادەیی و قۆناغە ناکۆتایی خوێندنی پیشەیی و ئیسلامی کە بڕیاربوو لە وادەی خۆی جێبەجێ بکرێت لە بەرواری ٢٠٢٠/٨/٩. لەهەمان کات دەسەڵات درا بە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگاکان بۆ بەڕێوەبردن و کۆتایی هێنان بە تاقیکردنەوەکان بەڕەچاوکردنی ڕەشی تەندروستی.

 

دوای تاوتوێکردن و هەڵسەنگاندنی ڕەوشی تەندروستی و ڕای پارێزگا و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر و پەروەردەی قەزاکان و بەڕێوەبەرایەتی سەرپەرشیکردن بەمەبەستی ڕەچاوکردنی ڕەوشی تەندروستی بڕیارماندا…

تاقیکردنەوەکانی خوولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان لە ٤ بنەڕەتی تا ١١ ی ئامادەیی و قۆناغە ناکۆتایی خوێندنی پیشەیی و ئیسلامی دوابخرێت بۆ ڕۆژی ٢٠٢٠/٨/١٦ واتە ڕۆژی یەکشەممە بەرواری ٢٠٢٠/٨/١٦ یەکەم تاقیکردنەوە بەڕێوەدەچێت.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر

٢٠٢٠/٨/٦

هەولێر

Back to top button