پرسەو هاوخەمی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو جەلیل گادانی
بە بۆنەی کۆچی دوایی جەلیل گادانی تێکۆشەری دێرینی رۆژهەڵاتی کوردستان و بەشێک لە یادگاری کۆماری کوردستان لە شاری مهاباد ، سەرۆک بارزانی پرسەو هاوخەمی خۆی ئاراستەی هاوسەنگەران و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو دەکات
دەقی پرسەنامەکە
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بۆ خانەوادەی بەڕێزی کاک جەلیل گادانی
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەری ناسراو و ڕۆشنبیری کوردستان، خوالێخۆشبوو جەلیل گادانی ـمان پێ گەییشت.
پرسە و سەرەخۆشی خۆم بە خانەوادە تێكۆشهرهكهتان و هاوڕێیانی کاک جەلیل و سەرجەم خزم و كەسوكارتان ڕادەگەیەنم و بەشداری خەمتانم.
لە خودای گەورە داواكارم گیانی پاکی کاک جەلیل بباتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا لله وانا الیه راجعون
مهسعود بارزانی
٦ـی٨ـی ٢٠٢٠