113 کەسی دیکە لە عێراق بە کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/03/webste-qalb-wena-51.jpg)
وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ئامری 24 کاتژمێری ڕابردووی خۆیدا کە تایبەتە بە تووشبووانی کۆرۆنا ئاشکرای دەکات 113 کەسی دیکە لە سەارنسەری عێراق بەو پەتایە گیانیان لە دەست داوە .
هاوکات لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە ، لە شەو و رۆژێكدا 16 ھەزار و 591 پشكنین بۆ گومانلێكراوانی تووشبوو بە ڤایرسی كۆرۆنا ئەنجامدراوە، لەو پشكنینانەدا دەركەوتووە، 3 ھەزار و 47 كەسی دیكە لە سەرانسەری عێراقدا تووشی كۆرۆنا بوونە.
بە پێی دوایین ئامار ژمارە مردووان بە گشتی بەھۆی كۆرۆناوە لە عێراقدا گەیشتە 5 ھەزار و 161 كەس. ھاوكات 2 ھەزار و 583 كەسیش لە نەخۆشیەكە چاكبوونەتەوە.