لە هەولێر 142 شوێن داخران
قایمقامی هەولێر لە لێدوانێکدا بۆڕاگەیاندنەکان گوتی بە هۆی پابەند نەبوون بە رێنماییەکانی تەندروستی و خۆ پارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا 142 شوێن لە ناو شاری هەولێر داخران .
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێرهاوکات ئاماژە بەوە دەکات داخرانی ئەو شوێنانە بە ئامادەبوونی لیژنەکانی چاودێری و تەندروستی بووەو ڕێکارەیاساییەکان لە بەر چاو گیراون و زۆربەی سوێنەکانیش خواردنگە و شوێنی ساردەمەنییەکان بووە .
لە درێژەی قسەکانیدا نەبەز عەبدولحەمید باس لە سزادانی صاوەن سوێنەکان دەکات و گوتی : هەرکام بە بڕی یەک ملیۆن دینار سزادراون و ماوەی کاتی تەواو بوونی داخرانیشتان روون نییە چونکە سەلامەتی هاووڵاتیان لە بەرژەوەندی ئەوان گرینگترە بۆمان .