وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی نرخی نه‌خۆشخانه ئه‌هلیه‌كانی دابه‌زاند و له ئێستادا ده‌توانن تووشبووانی كۆرۆنا چاره‌سه‌ر بكه‌ن
دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌ت له سنوری هه‌ولێر و دهۆك روو له هه‌ڵكشانه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم جگه له‌وه‌ی چه‌ند نه‌خۆ شخانهیهكی دیكه‌ی تایبه‌تكرد به تووشبووانی كۆرۆنا ئه‌وا رێگای دا به نه‌خۆشخانه ئه‌هلیه‌كان كه له داهاتوودا چاره‌سه‌ری تووشبووانی كۆرۆنا بكه‌ن.
وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێم رایگه‌یاندووه، بڕیارمانداوه كه نرخی نەخۆشخانە ئەهلییەكان بە رێژه‌ی ٢٥٪ دابەزێندراوە، ده‌شڵێت: نەخۆشخانە ئەهلییەكان دەتوانن لەمەبەدوا نەخۆشانی كۆرۆنا وەربگرن بۆ هاوكاریكردنی نەخۆشخانە حكوومیەكان.
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی راشیگه‌یاندووه، “وەكوو وەزارەتی تەندروستی بڕیارمانداوە، هەموو نەخۆشخانەیەكی ئەهلی نەخۆشی کۆڕۆنا وەربگرێت و سه‌رجه‌م نەخۆشخانە ئەهلیەکانمان ڕاسپاردووە بە وەرگرتنی نەخۆشانی کۆڕۆنا و هاوکاریکردنی نەخۆشخانە حکوومیەکان”.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، “نرخی نەخۆشخانە ئەهلییەكان بە بڕی ٢٥% كەم كراوەتەوە و ئێمە چاودێریی نەخۆشخانەكان دەكەین، هەركەس سەرپیچی لە بڕیارەكەدا بكات سزا دەدرێت”.