پزیشكێك: ئاماره‌كانی كۆرۆنا له سلێمانی راست نین
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیانی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون پارێزگای سلێمانی تا ئێستا زۆرترین حاله‌ته‌كانی تووشبوون به كۆرۆنای تێدا تۆماركراوه، ئه‌گه‌ر چی له دوو هه‌فته‌ی رابردوو به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و دهۆك رێژه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا له سلێمانی كه‌می كردووه به‌ڵام پزیشكێك ورده‌كاری پشت ئه‌و ژماره‌یه‌ی راده‌گه‌یێندرێت ئاشكرا ده‌كات.
د. هیوا عه‌بدوڵا، پزیشك له نه‌خۆشخانه‌ی شار له سلێمانی له‌و باره‌یه‌وه ڕایگه‌یاندووه، كه‌مترین نه‌خۆشی كۆرۆنا ڕوو له نه‌خۆشخانه حكومییه‌كان ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ر وه‌رگرتن، زۆرینه‌یان ده‌چنه نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان. كه به پێی زانیاریه‌كان ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی له نه‌خۆشخانه ئه‌هلیه‌كان چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن ناچنه نێو ئاماری گشتی وه‌زاره‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها خواكوڕك زانیویه‌تی كه له سلێمانی ئێستا سه‌رجه‌م كۆڵانه‌كانی پڕ له نه‌خۆشن به‌ڵام ته‌نها ئه‌وانه‌ی كه دۆخی ته‌ندروستیان ته‌واو نا جێگیر ده‌بێت ته‌نها ئه‌وان له نه‌خۆشخانه‌كانی حكومی وه‌رده‌گیرێن، زۆربه‌ی هاووڵاتیان له ماڵه‌كانیان خۆیان چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن و به‌شێكی دیكه‌ش ده‌چنه نه‌خۆشخانه ئه‌هلیه‌كان بۆیه ئاماره‌كان به‌و شێوه‌یه‌ن.