فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان چوار چه‌كداری داعشیان له چیای حه‌مرین كوشتن
دوای ئه‌وه‌ی چالاكیه‌كانی داعش له ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان زیاد بوو كه به هۆی بۆشای ئه‌منی له ناوچه‌كه وه‌ك مه‌ترسیه‌كی جددی ده‌بیندرێت، ئه‌مڕۆ، له‌هێرشێكى فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانانیش له چیاى حه‌مرین چوار چه‌كدارى ئه‌و رێكخراوه كوژران.
شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى بڵاویكردوه‌ته‌وه، له‌سه‌ر داواى فه‌رمانده‌یی پرۆسه هاوبه‌شه‌كانى عیراق فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانان هێرشێكى ئاسمانییان له زنجیره چیاى حه‌مرین ئه‌نجامداوه و به‌هۆیه‌وه چوار چه‌كدارى داعش كوژراون.
ته‌ئكیدیشكراوه‌ته‌وه، دواى هێرشه‌كه هێزێكى پۆلیسى فیدراڵى پرۆسه‌یه‌كى كێوماڵكردنیان ئه‌نجامداوه و له مۆڵگه‌یه‌كدا 20 بۆمبى ده‌ستكردیان دۆزیوه‌ته‌وه، كه ئاماده‌كرابون بۆ ته‌قاندنه‌وه و ویستویانه دژى هێزه ئه‌منیه‌كان و هاووڵاتیانى مه‌ده‌نى به‌كاریانبهێنن.