پارتی ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌ركووك و ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر سه‌رجه‌م باره‌گاكانی هه‌ڵده‌كات

دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق نزیك بوونه‌وه له چاره‌سه‌ركردنی دۆخی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان. له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌نگۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كه‌ركووك و ده‌ورو به‌ری راگه‌یێندرا به‌رپرسێكی پارتیش ئاشكرای ده‌كات گەڕانەوەی ھێزی پێشمەرگە بۆ کەرکووک پارتی دەگەڕێتەوە نێو بارەگا داگیرکراوەکانی لە کەرکووک و دەشڵێت ڕادەستکردنەوەی بارەگاکانمان پەیوەستە بە گەڕانەوەی ھێزی پێشمەرگە بۆ کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان.
دیاری حوسێن، جێگری بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە کەرکووک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند ، ھەوڵەکان بۆ ئاساییکردنەوەی ڕەوشی کەرکووک بەردەوامن و بەر لە ساڵی نوێ ھەرێم و بەغدا گەیشتبوون بە ڕێککەوتن، بەڵام دواتر کابینەی حکوومەتی عادل عەبدولمەھدی ھەڵوەشایەوە و ڕێککەوتنەکە ڕاگیرا، ئێستا دانوستان ھەیە بۆ ئاساییکردنەوەی ڕەوشەکە.
ئه‌و به‌ر پرسه‌ی پارتی ده‌شڵێت لەگەڵ پێک‌ھێنانی ژووری ئۆپەڕاسیۆنی ھاوبەش بڕیارە پێشمەرگە بگەڕێتەوە بۆ کەرکووک، ئەوکات ئێمەیش وەک پارتی دەگەڕێنەوە بۆ کەرکووک و بارەگاکانمان دەکەینەوە بە ڕووی ئەندام و جەماوەری خۆماندا.
ھەر لەبارەی ڕادەستکردنی بارەگاکانی پارتییەوە، ئەوانەی دوای 16ی ئۆکتۆبەر داگیر کراون، دیاری حوسێن رایده‌گه‌ێنێت ، کەرکووک ھی ئێمەیە و ھیچ کات پارتی مساومەی لەسەر کوردستانیەتی کەرکووک نەکردووە، ڕادەستکردنەوەی بارەگانیشمان بەستراوەتەوە بە گەڕانەوەی ھێزی پێشمەرگە، ئێمە بارەگا نەک لە کەرکووک لە بەغداش ناکەینەوە، ئاڵای کوردستانی لەسەر نەبێت