به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكا ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه
دوای چوار ساڵ له نوێنه‌رایه‌تی كردنی ئه‌مریكا بۆ كارووباری ئێران مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند برایان هووک، نوێنەری تایبەتی وڵاتەکەی بۆ کاروباری ئێران بەنیازە واز لە پۆستەکەی بهێنێت، له كاتێكدا هیچ ئاماژه‌یه‌كی به هۆكاری ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی هووك نه‌كردووه.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه كه ئیلیۆت ئەبرام، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ڤەنزوێلا ئەرکەکەی دەگرێتە ئەستۆ.
بڕیاری برایان هووک بۆ وازهێنان لەکاتێکدایە کە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئامادەکاری دەکات بۆئەوەی هەفتەی داهاتوو دەنگ لەسەر پرۆژە یاسایەکی ئەمریکا بدات بۆ درێژکردنەوەی گەمارۆی چەک لەسەر ئێران. له كاتێكدا میدیای ئەمریکی، ژمارەیەک لە دیپلۆماتکارەکانیش گوتوویانە پرۆژەکە سەرناگرێت.
ئەمریکا هەڕەشەی کردووە ئەگەر سەرکەوتوو نەبێت لە درێژکردنەوەی قەدەخەی ناردنی چەک بۆ ئێران، ئەوا هەموو سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەسەر ئێران‌دا نوێدەکاتەوە.