لەبەر ئەم 5 هۆكارە پەتاتە بخۆن

پەتاتە یەكێكە لەو سەوزە بەنرخانەی كە هەرچەندە لێكۆڵینەوەی زیاتری لەسەر بكرێت زیادتر سودە گرنگ و سەرسورهێنەرەكانی ئاشكرا دەبێت.

لە جیهاندا پەتاتە بە دەوڵەمەندییەكەی لە كاربۆهایدرات و وزەدا ناسراوە، بەڵام كەم كەس هەیە كە زانیاری تەواوی لەسەر سودە شاراوەكانی دیكەی ئەم سەوزەیە هەبێت.

كۆمەڵێك سودی پەتاتە بزانە :

1. پەتاتە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین (C وB6)، ئاسن، مەنگەنیزو ماددەی ڕیشاڵیشی بە ڕێژەیەكی بەرچاو تێدایە.

2. پەتاتە ڕێژەیەكی كەمی لە سۆدیۆم تێدایە، زۆر بە ئاسانی لەلایەن گەدەوە هەرس دەكرێت.

3. زۆر بەسودە بۆ چارەسەركردنی نەخۆشییەكانی وەك ‌برینی گەدەو هەوكردنی قۆڵۆن.

4. بەهۆی ئەوەی كە ڕێژەیەكی زۆری لە ڤیتامین (A) تێدایە، یارمەتی لاشە دەدات بۆ بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەی پرۆستات.

5. ئاستی شەكر لە خوێندا ڕێك دەخات.

Back to top button