ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری شاری هه‌ولێر ئاشكرا كرا
دوای ئەوەی لەسەر فەرمانی مەسروور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە کێشەی کەمیی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەی رزگار پێکهێنرا، لیژنەکە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکەی لە پێنج خاڵدا راگەیاندووە و دەڵێت، هیچ کەسێک لە نەخۆشخانەکە بەهۆی کەمیی ئۆکسجینەوە گیانی لەدەستنەداوە.
لیژنەکە دەڵێت، دۆخێک دروستکرابوو خەڵک وابزانێت ئۆکسجین نەماوە و ئاماژە بەوە دەکات، “لە نەخۆشخانەکە کەمتەرخەمی هەبووە”.
دەقی راگەیێندراوی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی رووداوەکەی نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری له هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر فه‌رمانی جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لێژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌كێشه‌ی كه‌می ئۆكسجین له‌نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری له‌لایه‌ن پارێزگاری هه‌ولێر پێكهێنرا، لێژنه‌كه گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م/ له رۆژی ٢٠٢٠/٧/٣٠ به هۆی دواكه‌وتنی گه‌یشتنی ئۆكسجینی شل له لایه‌ن ئه‌و كارگه‌یه‌ی گرێبه‌ستی دابین كردنی ئۆكسجینی كردوه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری بۆماوه‌یه‌ك ئۆكسجینی شل نه‌ماوه و ده‌ست به‌جێ ئه‌م بۆشاییه به ئۆكسجینی قه‌نینه پڕكراوه‌ته‌وه و هیچ نه‌خۆشێك له‌م ماوه‌یه‌دا كێشه‌ی نه‌بوونی ئۆكسجینی نه‌بووه، ئه‌وه‌ی ڕوویداوه به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی قه‌نینه‌ی زۆر له لایه‌ن كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه بۆ ژووره‌كان كه‌شێكی وه‌ها له‌لایه‌ن كه‌س و كاری نه‌خۆشه‌كان دروست بووه كه ئۆكسجین نه‌ماوه و ئه‌وه‌ش وایكردوه له‌م چه‌ند كاتژمێره‌دا خه‌ڵك خۆی ئۆكسجینی بردوه و قهڵهباڵغیهكی زۆر له‌ناو نه‌خۆشخانه‌كه دروست بووه.
دووه‌م/ به‌داخه‌وه به‌شێكی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن به ئامانج و بێ ئامانج ئه‌م دۆخه‌یان قۆستۆته‌وه و به‌بێ هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك وایان پیشانداوه كه له‌م رۆژه‌دا ١٨ كه‌س له به‌ر بێ ئۆكسجینی مردوون، به‌ڵام به درێژایی ڕۆژی ٧/٣٠ چوار كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و دوای لێكۆڵینه‌وه و به دواداچوونی ووورد ده‌ركه‌وت ئه‌م نه‌خۆشانه كه گیانیان له ده‌ست داوه ئۆكسجینیان لێنه‌بڕاوه و كێشه‌ی بێ ئۆكسجینیان نه‌بووه و پێش ئه‌و ڕووداوه دۆخی ته ندروستیان به ھۆی توندی نه خۆشیهكهیان ناجێگیربووه.
سێیه‌م/ سه‌باره‌ت به چاكنه‌كردنه‌وه‌ی كارگه‌ی ئۆكسجینی نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سیسته‌می دابه‌شكردنی ئۆكسجین گۆڕدرابوو نه‌خۆشخانه‌كه پێویستی پێ نه‌بووه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌ی نه‌خۆشه‌كانی كۆرۆنا له ماوه‌یه‌كی كورت زۆر زیادیكردوه و پێویستی له سه‌ر ئۆكسجین زیاتر بووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر له‌رێكه‌وتی ٢٠٢٠/٧/٤ گرێبه‌ستی له گه‌ڵ كۆمپانیا كردوه بۆ چاككردنه‌وه‌ی كارگه‌كه و بڕیاره له‌ڕۆژی ٢٠٢٠/٨/١٠ ته‌واو ببێت و كارگه‌كه ده‌ست به‌كاركردن بكاته‌وه.
چواره‌م/ لێژنه‌كه له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه گه‌یشته چه‌ند كه‌م و كوریه‌كی كارگێری و كه‌مته‌رخه‌می ده‌وامی فه‌رمانبه‌رانی نه‌خۆشخانه‌كه و كێشه‌ی ئه‌منیه‌تی نه‌خۆشخانه‌كه و كه‌م و كوری له گرێبه‌ستی دابینكردنی ئۆكسجینی شل به‌دیكرد، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به سه‌رپه‌رشتی جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕیاردرا ئیجرائاتی پێوست بكرێت بۆ ڕێگرتن له دوباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره ڕوداوانه و رێكاری به‌په‌له‌ش بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بگیرێته‌به‌ر.
پێنجه‌م/ له كاتێكدا نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری زۆر له‌قه‌باره‌ی خۆی زیاتر نه‌خۆشی لێ بووه، ئه‌مه‌ش هۆكارێكی تری سه‌ره‌كی دروست بوونی ئه‌و دۆخه بووه و نه‌توانراوه وه‌ك پێویست كۆنترۆڵی ڕه‌وشه‌كه بكرێت، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش بڕیاردرا نه‌خۆشخانه‌ی ڕۆژئاوا ته‌رخان بكرێت بۆ نه‌خۆشه‌كانی كۆرۆنا وه‌ك به‌شێك له چاره‌سه‌ری ئه‌و لۆده زۆره‌ی له سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری دروست بووه.
لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوونی
ڕوداوی ڕۆژی ٧/٣٠ی نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری له‌هه‌ولێر