دۆناڵد ترەمپ ماوه‌ی قەدەغەکردنی تیك تۆك-ی دیاریكرد

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا واژۆی لەسەر بڕیارێک کرد کە ئەگەر کۆمپانیای بایتدانسی چینی ئەپی تیک تۆک نەفرۆشێت بە کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ئەوە قەدەغە دەکرێت.

بەپێیی بڕیارەکەی ترەمپ هەریەکە لە ئەپڵکەیشینی تیك تۆك و وی چات زانیاریەکانی بەکارهێنەران دەدەنە حکومەتی چین و ئەوەش مەترسی لەسەر ئاسایشی هاوڵاتیان دروست دەکات.

ترەمپ داوایکردوە کۆمپانیاکە هەردوو ئەپڵکەیشنەکە بفرۆشێت بە کۆمپانیای مایکرۆسفتی ئەمریکی ،ئەگەر لە ماوەی 45 رۆژدا ئەو کارە نەکرێت ئەوە هەردوو ئەپەکە لە ئەمریکا قەدەغە دەکرێت.

ئەپڵیکەیشنی تیك تۆك تۆڕێکی کۆمەڵایەتییە و لە ساڵی 2016 دروستکراوە و لە ئێستادا زیاتر لە 800 ملیۆن بەکارهێنەری هەیە.

Back to top button