سێ کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لە دەستدا

 

بە رێوەبەری بازگەکانی پارێزگای هەولێر ئاشکرای دەکات ، ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتووچۆدا 3 کەس گیانیان لە دەستداوە .

 

رائید سەلام، بەڕێوەبەری بازگەکانی پارێزگای هەولێر لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گوتی بە هۆی خۆ پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێل لە سەر رێگەی کۆیە / هەولێر لە نزیک دەربەندی گۆمەسپان ، 3 کەس گیانیان لە دەست داوەو 7 کەسیش بریندار بوون .

 

ئەو بەرپرسەی هاتووچۆ هۆکاری ئەم رووداوە دەگێرێتەوە بۆ پابەند نەبوون بە ڕینماییەکانی هاتووچۆو تیژڕەوی یەک لە ئۆتۆمبێلەکان

 

Back to top button