سنووری قەزای ماوەت لە لایەن فرۆکەکانی تورکیاوە بۆردوومان کرا
لە بەردەوامی هێرشەکانی هێزی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی فڕۆکەکانی تورکیا سنووری قەزای ماوەتیان لە پارێزگای سلێمانی بۆردوومان کرد .
لەمبارەوە کامەران حەسەن قایمقامی قەزای ماوەت لە لێدوانێكدا بۆ راگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات ،فڕۆکەکانی تورکیا لە کاتژمێر 1:15 خولەک بە دوو جاری جیاواز بۆردومانی سنووری گوندی قامیشانیان کردووە لە قەزای ماوەت .
وەک قایمقامی قەزای ماوەت ئاماژەی پێداوە ، ئەو بۆردوومانە زیانی گیانی بە دواوە نەبووە بەڵام زیانێکی زۆری بە ڕەز و باغی هاووڵاتیان گەیاندووە و بۆتە هۆی سووتمانی پووشوو پڵاشی ناوجەکە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە تا ئیستاش سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن .