راگەیندراوێک لە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر

له‌ ژێر ڕۆشنایی بڕیاره‌كانی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

 

لەچوارچێوەی بەدواداچوون و پشکنین بۆ شوێنەکانیان لەلایەن لێژنەکانی چاودێری و تەندروستیی، لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو، بەهۆی پابەند نەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا، لەسنووری هەر(10) قایمقامیەتەکەی پارێزگای هەولێر (156) شوێن داخران.

 

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر لەڕێگەی لێژنەکانی چاودێری و تەندروستیی بەردەوامە لە بەدوا داچوون و پشکنینی شوێنەکان و چاودێریکردنییان.

هەر شوێنک پابەند نەبێت بەڕێکارەکانی خۆپارێزی ڕوو بەڕووی سزا و داخستن دەبێتەوە، بۆیە داواکارین لە هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر و سەرجەم دوکان و بازاڕ و هەموو ئەو شوێنانەشی کە بۆ خزمەتی هاووڵاتییان کراوەن، لەم دوخە مەترسیدارەی کۆرۆنا پابەندی ڕینماییە تەندروستییەکانبن و بەپێی رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆناو لەپێناو پاراستنی ئاسایشی تەندروستیی و سەلامەتی گشتیی شارەکەمان (دەمامک) ببەستن، بۆئەوەی ڕوو بەڕووی سزادان و داخستن نەبنەوە.

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر
2020.8.7

Back to top button