یەكەم هەنگاوی ترەمپ دژی یاساكانی ئۆباما دەستی پێكرد
خواكوڕك
پاش سوێندخواردنی وەك 45مین سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ یەكەم رۆژی لەكۆشكی سپی بریارێكی ئۆباما هەڵدەوەشێنێتەوە، پاش ئەوەی كۆنگرێس رێگە بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ئەم یاسایە خۆش كرد.
دۆناڵد ترەمپ لە كۆشكی سیی لە بریاردا بە هەڵوەشاندنەوەی یاسایەكەی بواری تەندروستی سەردەمی ئۆباما ھەڵوەشاندەوە كە بە “ئۆباما كێیر” ناسراوە، لەو بارەیەوە سین سپیسێر گوتی بە ئیمزای ترەمپ، پێداچوونەوە بە یاساكە دەكرێت، هەروەها بەرپرسی ستافی كۆشكی سپی رینس پریبوس بڕیارەكەی بۆ تەواوی ئاژانسەكانی حكومەت ناردووە بۆ ئەوەی كار بە یاسای سەردەمی ئۆباما بۆ كەرتی تەندروستی نەكەن.
شایانی باسە ئەم یاسایە لە ساڵی 2010 ـەوە كاری پێدەكرێت و بە ملیۆنان كەس لێی سوودمەند بوونە و بە یەكێ لە دەستكەوتە گرنگەكانی باراك ئۆباما سەرۆكی پێشووی ئەمریكا ھەژمار دەكرێت.