بارزانی دوو هه‌ڵه‌ی ستراتیژی هاوپه‌یمانان له‌ عێراق ئاشكرا ده‌كات

خواكوڕك

مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ینێت، “هێرشی ساڵی 2003ی سوپای ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی (سەدام حوسێن) باشترین بڕیار بوو، بەڵام ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دوو هەڵەیان کرد، یەکەمیان بە ئەنجامی کۆنگرەی لەندەن پابەند نەبوون و دووەمیان سوپای ئەمریکا خۆی لە سوپایەکی رزگارکەرەوە کرد بە سوپایەکی داگیرکەر”.

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ میانی دیدارێكی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست رایده‌گه‌ینێت، “شه‌ڕی داعش تەنیا سەربازیی نییە، بەڵکو رەهەندی کۆمەڵایەتی و کولتووریشی هەیە” هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، “لە ساڵانی 2010 و 2011 بە فەرماندەکانی سوپای ئەمریکام راگەیاندووه‌ کشانەوەی سوپای ئەمریکا لە عێراق دەرفەت دەداتە تیرۆر و گه‌شه‌ ده‌كات، ئەگەر ژمارەیەک سەربازیی ئەمریکی لە عێراق بمانایەتەوە، ئەوا داعش نەیدەتوانی روومادی و موسڵ کۆنتڕۆڵ بکات”.

له‌باره‌ی سه‌ربه‌خۆییی كوردستانه‌وه‌ بارزانی به‌ رۆژنامه‌ ئه‌مریكیه‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌، “سه‌ربه‌خۆیی كوردستان خه‌ون نیه‌ و نزیكه‌ی 6 ملیۆن كورد له‌ باشووری كوردستان هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن” هه‌روه‌ها ده‌شڵێت،” ئه‌و كاته‌ی ده‌وڵه‌تی كوردی راده‌گه‌یه‌نرێت، هیچ پۆستێكم به‌لاوه‌ گرنگ نیه، چونکە گەلی کورد بە ئامانجی خۆی ده‌گات”.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بارزانی پشتیوانی خۆی بۆ ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا راده‌گه‌یه‌نێت و ده‌ڵێت، “هەماهەنگیی هەواڵگریمان لەگەڵ ئەمریکا بەردەوامە، چاوەڕوانی بەردەوامیی هاوکاریی سەربازی و سیاسیی ئیدارەی ترەمپ دەکەین و لەگەڵ ئیدارەکەیدا بۆ لەناوبردنی داعش هاوکار دەبین”.

له‌ بارەی رەوشی سووریا، بارزانی دەڵێت، “نازانرێت کێ دۆستە و کێ دووژمنە. پاشان، هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لە سووریا یەکگرتوو نییە. ئۆپۆزیسیۆن یەکگرتوو نییە”، بەڵام رێککەوتنی نێوان واشنتن و مۆسکۆ دەربارەی ئەو وڵاتە بەدوور نازانێت.

Back to top button