کۆشکی سپی وادەی سەردانەکەی کازمی بۆ ئەمەریکا ئاشکرا دەکات
بڕیارە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەم مانگەدا سەردانی ئەمەرکا بکات، کۆشکی سپیش وادەی سەردانەکەی ئاشکرا دەکات.
کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە رۆژی (20/8/2020) سەردانی ئەمەرکیا دەکات و لەلایەن دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە پێشوازی لێدەکرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، سەردانەکەی کازمی لە کاتێکی هەستیاردایە بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، گفتوگۆکانی نێوان هەردولادا لە چوارچێوەی دۆسیەی ئاسایش و ئابوری و چەند بابەتێکی تردا دەبێت.