جه‌بار یاوه‌ر نهێنیه‌ك له‌باره‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ئاشكرا ده‌كات

خواكوڕك

جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رایده‌گیه‌نێت، “حكومه‌تی ئه‌مریكا بڕیاری داوه‌ له‌ ساڵی 2017 هاوشێوەی لیوای ١ و ٢، ئەمساڵیش دوو لیوای تری پێشمەرگە لەلایەن ئەمەریکاوە بەتەواوی پڕچەک بكات”.

ئه‌مرۆ شه‌مه‌ 21/1/2017 ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە به‌ میدیاكانی راگه‌یاند، “هاوکارییەکانی هێزی هاوپەیمانان لەڕووی ناردنی چەکەوە بۆ پێشمەرگە بەردەوامە و پلانی ساڵی ٢٠١٧شیان داناوە بۆ مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە”.

جه‌بار یاوه‌ر راشیده‌گه‌ینێت، ” به‌هه‌مان شێوه‌ حکومەتی کەنەداش بڕیاری داوە کە هێزێکی پێشمەرگە به‌ چەکی کەنەدی پڕچەک بکات” هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، ” بەرلە ئۆپراسیۆنی موسڵ لەگەڵ سوپای عێراقدا کۆبووینەتەوە و پلانێکی ئامادەکراومان هەبووە بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی حەویجە و ناوچەکانی تری سەربە پارێزگای کەرکوک”.

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه‌ حكومه‌تی عێراقی كه‌مته‌رخه‌م بووه‌ له‌ ئاست داواكاری ئه‌وان بۆ كۆنتڕۆڵ كردنه‌وه‌ی حه‌ویجه‌ و موسڵی پێش خستووه‌، هه‌رچه‌ند ئه‌مریكا پێی باش بووه‌ كه‌ سه‌ره‌تا حه‌ویجه‌ رزگار بكرێت.

Back to top button