بۆ ماوەی سێ رۆژ قەدەغەی هاتووچۆی گشتی ڕاگەیاندرا
لە ڕاگەیاندراوێکدا لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی عیراق ئاشکرای دەکات بڕیاریداوە 3 ڕۆژ قەدەغەی هاتووچۆی تەواو پەیڕەو بكرێت.
ئەو بڕیارە کە بە واژووی ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە بڵاو کراوەتەوە تەیدا هاتووە قەدەغەی هاتووچۆی سەپێنراوی پێشوو تاوەكو 15ی ئەم مانگە درێژ دەکرێتەوە ، بەڵام هەر سێ ڕۆژانی (پێنج شەممە و هەینی و شەممە) قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی دەبێت بەریوە بچێت .
هاوکات تەیدا هاتووە دەوامی فەرمی فەرمانبەرانیش پیویستە بە ڕێژەی 25٪ کەم بکرێتەوە لە پێناو ڕینماییەکانی تەندروستی