ئۆتۆمبێلەكەی دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی سەرسورهێنەری ئەمریكایە

خواكوڕك

ئۆتۆمبێلە تایبەتەكەی دناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا جۆڕی کادیلاکی لیمۆزینە و ئەمەریکییە، پێشتر لە لایەن باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا بەکار ھاتووە، جەستە و تایەکانی زرێپۆشن، جەستەی ئۆتۆمبێلەکەش 20 سانتیمەتر ئەستوورە، ھەروەھا جێگای حەوت کەسی تێدا دەبێتەوە.

 

هەر لەبارەی تایبەت مەندی ئۆتۆمبێلەكەی دۆناڵد ترەمپ عەرەبیە راپۆرتێكی شكاری لەسەر ئامادە كردووە كە تێیدا، باس لە تایبەت مەندی ئۆتۆمبێلەكە، دەكات و دەلێت  تایەکانی ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەی ترەمپ، جگە لەوەی گوللە نایبڕێت، ئەگەر تایەکە تێکیش بچێت، بەرگەی ڕۆیشتن دەگرێت، ھەروەھا ژێر ئۆتۆمبێلەکەی زرێپۆشە، ئەمەش بۆ ئەوەی ئەگەر بۆمبێک لە شەقامدا تەقییەوە، کاریگەری لەسەر ئۆتۆمبێلەکە پەیدا نەکات.

هەر لە راپۆرتەكەی كەناڵی ئەلعەرەبیەدا هاتووە، دەرگای تانکیی بەنزینی ئۆتۆمبێلەکەی و تانکیی بەنزینی ئۆتۆمبێلەکەشی زرێپۆشن، ھەروەھا جامەکانی ئەو ئۆتۆمبێلەش زرێپۆشن، بەشی پێشەوەی ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەی ترەمپ، گازی فرمێسکڕێژ و کامێراشی پێوەیە، ھەروەھا ئۆتۆمبێلەکەی چەک و گازی ئۆکسجینیشی تێدایە.

هەر لە راپۆرتەكە دا هاتووە،  بەشی پشتەوەی ئۆتۆمبێلەکەی ترەمپ، بانکیی خوێنی تایبەتی بەخۆی تێدایە، ھەروەھا لای ڕاستی بەشی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکە ئاڵای ئەمەریکای پێوەیە، ھەر کاتێکیش ترەمپ بۆ وڵاتێکی دیکە بەم ئۆتۆمبێلە گەشت بکات، ئاڵای وڵاتەکەی دیکە لە لای چەپی ئۆتۆمبێلەکە دادەنرێت، جگە لە تایبەتمەندییەکانی ئۆتۆمبێلەکەی، ھەر کەسێک ببێتە شۆفێری تایبەتی ترەمپ، دەبێت پەرستار بێت و فریاگوزارییە سەرەتاییەکان بزانێت، ئەمەش بۆ ئەوەی لە ھەر حاڵەتێک، بتوانێت فریاگوزاریی سەرەتایی بۆ دۆناڵد ترەمپ بکات.

Back to top button