حکومەتی هەرێم گەنمی جوتیاران دەکرێتەوە لە پێناو بە خۆماڵی کردنی بەرهەمەکان
حکومەتی هەرێمی کوردستان بە درێژایی چەند مانگ سەرقاڵی واژوو کردنی گرێبەستە لە گەڵ چەند کۆمپانیایەک بۆ کڕینەوەی گەنمی جوتیارانی کورد و بە کار هێنان لە ناوخۆدا .
لە مبارەوە حوسێن حەمە کەریم، گوتەبێژی وەزارەتی کشت وکاڵ، لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئاشکرا دەکات ”پڕۆژەی کڕینی گەنمی جووتیاران ماوەی شەش مانگە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کاری بۆ دەکات، بەڵام بەھۆی قەدەغەی ھاتوچۆ و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە جێبەجێکردنی دوا کەوت، ئێستا کار بۆ ئەوە دەکەین بەرھەمی گەنم لە جووتیاران بکڕینەوە
هاوکات روونیشی دەکاتەوە پرۆژەکە گەیشیۆتە قۆناغی کۆتایی و بەشێکی بەرچاویش لە کۆمپانیاکان داواکاریان ئاراستەی حکومەت کردووە و گرێبەستەکان ئامادە کراون بۆ واژوو کردن
لە درێژەی قسەکانیدا حوسێن حەمە کەریم ئاماژە بەوە دەکات بەرهەمە خۆماڵیەکان پەرەیان پێدەدرێت و لەو گەنمە ئارد و ساوەر و ئیسپاگێتی لێ دروست دەکرێت .