وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا: چۆنیه‌تی ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی خوێندنی ساڵی داهاتوو راده‌گه‌یێنێت
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تا ئێستا مه‌ترسیه‌كانی ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامی هه‌یه، كات نزیك ده‌بێته‌وه له وهرڤی ده‌ست پێكردنهوی خوێندنی قوتابیان له زانكۆ و په‌یمانگاكان وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و تویژینه‌وه‌ی زانستی دووپاتی كرده‌وه، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان باشترین بژاردە بۆ کارنامەى ساڵى خوێندنى (2020-2021) جێبەجێ دەکات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا عه‌باس ئه‌كره‌م، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و تویژینه‌وه‌ی زانستی گوتی: “بە لەبەرچاوگرتنى رەوشى تەندروستى هەرێمى کوردستان بەهۆى بڵاوبونەوەى پەتاى کۆڤید – 19 و بەمەبەستى دیراسەکردن، خۆ ئامادەکردن و داڕشتنى پلان و ئەگەرەکان، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لیژنەیەکى باڵاى لە سەرۆك زانکۆ حکومى و تایبەتەکان بۆ چۆنیەتى دەوامى ساڵى خوێندنى (2020-2021) لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بە رەچاوکردنى ستانداردە جیهانییەکان پێکهێناوە”.
گوتیشی: “یەکێك لە پێشنیازەکانى لیژنەکە کە هێشتا نەبووه‌تە بڕیار: پێشنیازکراوە خوێندنى زانکۆ و پەیمانگەکان بەشێوەى ئەلیکترۆنى لە 1ی 9 وە دەست پێ‌بکات، بۆ ئەم مەبەستە دواتر وەزارەت باشترین بژاردە بۆ کارنامەى ساڵى خوێندنى (2020-2021) جێبەجێ دەکات و لەشێوەى رێنمایى بۆ سەرجەم خوێندکاران و قوتابیان بڵاوى دەکاتەوە”.