ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت كێش دابه‌زێت ئه‌م جۆره‌ی چه‌ره‌سه بخۆ
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ڕێنمای ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه گرفتی كێشی زیادده‌یان هه‌یه فستق بۆ سیستمی خۆراكیان زیاد بكه‌ن چونكه ئه‌مه هه‌نگاوه‌كانی دابه‌زاندنی كێشیان خێراتر ده‌كات و ڕێگره له به‌رز بوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن.
پێگه‌ی The Health Site ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه كه تیایدا چه‌ند خۆبه‌خشێك به‌شدار بوون و داوایان لێكراوه ڕۆژانه 42 گرام فستق بخۆن بۆ ماوه‌ی 4 مانگ.
له كۆتای هاتنی ماوه‌ی توێژینه‌وه‌كه زۆرینه‌ی به‌شدار بووه‌كان كێشی زیادده‌یان دابه‌زی و ئاره‌زووی خواردنی شیرینیان نه‌ما و په‌ستانی خوێنیان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابهززی.
یه‌كێك له توێژه‌ره‌وه‌كان ده‌ڵێت”فستق یه‌كێكه له‌و جۆره چه‌ره‌سه‌ی كه به‌های خۆراكیه‌كه‌ی به‌رزه و بڕێكی زۆر پرۆتین و ڕیشاڵی به‌سوودی تیادایه و باشترین سه‌رچاوه‌ی ڤیتامین K و پۆتاسیۆم و فایتۆستیرۆل و ڤیتامین E و بێتا كارۆتینه و هه‌رسی گه‌ده ئاسان ده‌كات و له‌ناویدا پێكهاته‌كانی “لۆتینو زیاكسانسین” هه‌یه كه دوو باشترین پێكهاته‌ی دژه‌ئۆكسێنه‌رن و خانه‌كانی له‌شی مرۆڤ له شیبوونه‌وه ده‌پارێزن و زۆر به‌سووده بۆ چاو.