قائیمقامى ههولێر لەبارەی راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ رونکردنەوە دەدات
قائیمقامى قەزای ناوەندی ههولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ دەوام لە فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاساییەو راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆش ئەگەرێکی دورە.
نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ یەك شەممە دەوام لە فەرمانگەکانی حکومەت ئاساییەو راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆش ئەگەرێکی دورە، بەڵام ئەگەر هاوڵاتیان پابەندنەبن، ئەوا ناچاردەبین رێکارەکان توندتر بکەینەوە، کە ئەگەری قەدەغەی هەیە هاتوچۆ وەک بژاردە بەکاربێنین.
بەهۆی بەرزبونەوەی ژمارەی توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەنگۆی راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لە هەولێر بڵاوبوەوە، لەوبارەیەوە قائیمقامی قەزای ناوەند ئەو هەواڵەی رەتکردەوەو بە ئەگەرێکی دوری دانا.