قایمقامى سۆران : 27 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا له سۆران ده‌ستنیشان كران
قایمقامى سۆران ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، له كۆى 77 پشكنینى په‌تاى كۆرۆنا، 27 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا له سۆران تۆمار كران.
كه‌مێك پێش ئێستا، كرمانج عزه‌ت ده‌رگه‌ڵه‌یی، قایمقامى سۆران، له پێگه‌ى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاوى كردووه‌ته‌وه، له ئه‌نجامى پشكنینى 24 كاتژمێرى ڕابردوو، له كۆى 77 پشكنینى كۆرۆنا، 27 تووشبووى دیكه‌ى په‌تاكه تۆمار كران.
باسى له‌وه‌ش كردووه، له‌و 27 كه‌سه‌ى تووشى كۆرۆنا بوونه، یەکێكیان دانیشتووى ڕواندزە، لە سۆران چواریان ھاودیانن و سێیان له خەلیفانن، ئەوانی دیكه له ناو شار لە گەڕەکهكانى: ئیسقەلا، ئەیلوول، شۆڕش، کۆڕەک، خەلکان، زۆزک، بارزان، دیانا، نەھری، بەرخودان، ئازادی و سەروچاوە.