وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان داوای لێبوردنی کرد و دەستی لەکارکێشایەوە
بەیانی ئەمڕۆ یهك شهممه بهرواری 9ی 8ی 2020، مەنال عەبدولسەمەد وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان دەستی لەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە کرد.
وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا داوای لێبوردنی لە هاوڵاتیان کرد و ڕایگەیاند نەمانتوانی لە ئاست خواستەکانتاندا بین.
لەدوای تەقینەوەکانی بەیروت چوار پەرلەمانتاری ئەو وڵاتەش دەستیان لەکارکێشاوەتەوە و سەرۆک وەزیرنیش داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکات.
ئهوهی شیاوی باسه، خۆپیشاندانی گەنجان و هاوڵاتیانی بەیروت دژی دەسەڵاتدارانی ئهو وهڵاته بەردەوامی هەیە و تا ئێستاش بەهۆی توندوتیژی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەکانەوە بە سەدان کەس برینداربوون.