بومەلەرزەیەك رۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند و لە هەرێمی کوردستان هەستیپێکرا
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.1 پلە بە پێوەری رێختەر پارێزگاکانی کرماشان و ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند و لە چەند ناوچەیەکی دهڤهری گەرمیانیش هەستیپێکرا.
ناوەندی بومەلەرزەزانی زانکۆ تاران بڵاویکردەوە، سەنتەری بومەلەرزەکەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ سنوری نێوان عێراق و ئێران بوە لە نزیك شاری خانەقین.
ئاماژەی بەوەشکردوە، گوڕی بومەلەرزەکە 5.1 پلە بەپێوەری رێکختەر بوە و پارێزگاکانی کۆماشان و ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاندوە.