بەڕێوەبەرێكی گشتی سلێمانی بەهۆی دزینی سێ ملیار دینار سزا درا
دادگای سلێمانی دوای لێكۆڵینەوە لە دیارنەمانی بڕی سێ ملیار دینار، بڕیاری شەش ساڵ زیندانی بۆ بەڕێوەبەرێكی گشتی و بەڕێوەبەری ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتییەكی سلێمانی دەركرد.
ئەمڕۆ یەك شەممه، دوای سێ ساڵ لێكۆڵینەوە لە دیارنەمانی سێ ملیار دینار دادگای سلێمانی دانیشتنی کۆتایی لەسەر دۆسیەی دیارنەمانی بڕی سێ ملیار دینار لە فەرمانگەی جێبەجێکردنی سلێمانی ئەنجامدا و بڕیاردا بە سزادانی بەڕێوەبەری فەرمانگەکە و بەڕێوەبەری بەشی ژمێریاری بە شەش ساڵ زیندانیکردن.
دادگا بڕیاری دا بە ئازادكردنی چوار فەرمانبەر بەهۆی ئەوەی هیچ تۆمەتێكیان بەسەردا ساغ نەبووەوە، بەڵام هەریەك لە بەڕێوەبەری پێشووی بەڕێوەبەرایەتییەكە و بەڕێوەبەری پێشووی ژمێریاری، بە شەش ساڵ زیندانی سزا دران، ناچاریش كراون ئەو پارەیە بگەڕێننەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە دوو ساڵ پێش ئێستا لە فەرمانگەی جێبەجێکردنی سلێمانی بڕی سێ ملیار دینار دیار نەما،دواتر بەڕێوەبەری فەرمانگەکە و پێنج فەرمانبەری دیکە دەستگیرکران و ئەمڕۆ دادگای بڕیای کۆتایی لەسەر دۆسیەکە دەرکرد.