هەولێر : لە دوای کوشتنی هاوسەرەکەی پۆلیس دەستگیری کرد

 

سەرەتا دووکەس بە تۆمەتی کوشتنی ئافرەتێک دەستگیر کرابوون ، دواتر ئاشکرا بوو مێردەکەی خۆی کوشتوویەتی

 

ئەمڕۆ یەکشەممە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات لە دوای ئاگادارکردنەوەی بە بوونی تەرمێک لە عەنکاوەی هەولێر خۆیان گەیاندۆتە شوێنەکە و زۆر بە خێرایی دەست بە لێکۆڵینەوە کراوە بۆ بینینەوەی تاوانباران .

 

تیمێکی لێکۆڵینەوە لە هەریەک لە بەشی نەهێشتنی تاوان و بەشی پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان و بەشی پۆلیسی عەنکاوە/ بنکەی پۆلیسی حەدیاب و بنکەی پۆلیسی عەنکاوە پێکهێندرا. پاش گەیشتنیان بۆ شوێنی رووداو، دەرکەوت ئافرەتێک بەناوی (زەینەب)، تەرمەکەی فڕێدراوە لە شارۆچکەی عەنکاوە، دوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد و چڕ، توانرا بە کەمتر لە 7 کاتژمێردا تۆمەتبار بەناوی (ع.س.ن.) دوای چەندین جار بە چەکی کلاشنکۆف دەستڕێژی گوللـەی لە هێزەکانی پۆلیس کرد، بەڵام توانرا دەستگیر بکرێت و دانی نا بەتاوانەکەیدا کە هەڵساوە بە کوشتنی خێزانی خۆی بە گولـلە”.

 

هاوکات لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە ، تۆمەتبارێکی دیکەش بە ناوی (هـ.م.ح) دەستگیر کراوە و بە پێی ماددەی 406 لە یاسای سزادان بەند کراوە تا یەکلابوونەوەی پەڕاوی رووداوەکە

Back to top button