شاندی حزبی بەعسی سوری سەردانی پەیەدە دەكەن
خواكوڕك
بەگوێرەی سەرچاوەی میدیاكانی سوریا، شانێكی حزبی بەعسی بەسەركردایەتی خەلەف مفتاح ئەندامی سەركردایەتی قوتری سەردانی پارێزگای حەسەكەیان كردووە، بەمەبەستی كۆبوونەوەی لەگەڵ پەیەدە و هاوكاری ئەو حزبە بۆ جێبەجێ كردنی پلان و پرۆژەكانی حكومەتی سوریا لە پارێزگای حەسەكە.
هەر بەگوێرەی سەرچاوەی میدیاكان ئەو وەڤدەی حزبی بەعسی سوری لە رێگای فرۆكەخانەی حەسەكەوە دابەزیون، كەناڵی رووداو لەو بارەیەوە لەزاری خەلەف مفتاح گواستوویەتیەوە، رۆژی شەممە لە هەردوو شاری قامشلۆ و حەسەکە کۆنگرەی حیزبی بەڕێوەدەچن، ئەمە وێڕای ئەنجامدانی دیدار و کۆبوونەوەی جەماوەریی”.
هەروەها لەگەڵ بەرپرساندا رەوشی پارێزگای حەسەکە لە رووی سیاسی و ئابووری تاوتوێ دەکەن، بەو پێیەی حەسەکە سەقامگیرە، لە دیدار و کۆبوونەوەکانیاندا چۆنییەتی پەرەپێدانی رەوشی ئابووری و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی حکومەت لەبارەی باشترکردنی رەوشی هاووڵاتیان تاوتوێ دەکەن، لەم ماوەیەدا حکومەتی سووریا سەردانەکانی خۆی بۆ پارێزگای حەسەکە چڕترکردووەتەوە، کە پەیەدە و هەندێک پارتی نزیک لەپەیەدە خۆسەرییان تێدا راگەیاندووە.