روونكردنەوەیەك لە ئاژانسی پاراستن لەسەر كەسێك بەناوی دانا مەنمی
ئەمرۆ لە میدیای فەرمیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڵاوکرایەوە کە گوایە کەسێک بە ناوی دانا مەنمی، ئاژانسی پاراستن بەوە تۆمەتبار دەکات کە لە ناو شاری سلێمانی لێیان داوە.
پێویستە بە هاووڵاتیان ڕابەگەیەنین ، ئێمە لە کاتێکدا ئەو جۆرە رەفتارانە ئیدانە دەکەین، ڕایدەگەیەنین کە دوور و نزیک ئەم ڕووداوە پەیوەندیی بە ئاژانسی پاراستنەوە نیە و ئەو سیناریۆیە لە لایەن کەسانێک بۆ ناشرین کردنی ناوی ئاژانسی پاراستن جێبەجێ کراوە و ئەو کەسەیان بۆ مەرامەکانیان کردووەتە قوربانی. پێویستە لێکۆلینەوەیەکی بێلایەنی دوور لە دەستێوەردان لەم رووداوە بکرێت و ڕاستیەکان بۆ رای گشتی ڕوون بکرێنەوە.
ئاژانسی پاراستن