عێراق: لە شەوورۆژێکدا دوو هەزار و 726 کەس تووشی کۆرۆنا بوون

 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیاندرواێکدا کە تایبەتە بە 24 کاتژمێری ڕابردوو بۆ ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا ئاشکرای دەکات 2 هەزار و 726 کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسەکە بوون .

 

لەو بەیاننامەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراقدا هاتووە لە 24 کاتژمێری رابردوو دوو هەزار و 726 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە و دوو هەزار و 271 کەسیش چاکبوونەتەوە، 82 کەسیش گیانیان لە دەستداوە و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە 150 هەزار و 115 کەس

 

ئاماری گشتی چاک بوونەوەکانیش گەیشتۆتە 107 هەزار و 775 کەس و 5 هەزار و 392 کەسیش گیانیان لە دەست داوە

Back to top button