ئەنجومەنی هاوکاری کەنداو لە دژی ئێران بڕیار دەدات

 

ئەنجومەنی  هاوکاری وڵاتانی عەرەبی  کەنداو داوا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات بڕیارنامەی ڕێگری لە کڕینی چەک بە سەر ئێراندا دریژ بکرێتەوە .

 

ئەو داوایەی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداو هاوکاتە لە گەڵ هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ ڕازی کردنی چین و رووسیا بۆ ئەوەی درێژکردنەوەی رێگری کردنی ئێران بۆ چەک کڕین ڤیتۆ نەکەن و کۆتایی بەم گەمارۆیەی سەر ئێران نەهێنن .

 

ئاژانسی بلۆمبێرگ لەمبارەوە دەنووسێت ، ئەنجومەنی هاوکاری  وڵاتانی عەرەبی کەنداو داوا لە ئەنجومەنی ئاسایش دەکەن رێگری بکات لە کۆتایی هاتنی گەمارۆکانی چەک کڕینی ئێران چونکە لە ئەگەری کۆتایی هاتن بەم گەمارۆیە ئێران دەست دەکاتەوە بە چاڵاکی تر و ناوچەکە بەرەو ئاژاوەیەکی نوێ دەبات .

 

ئەو بڕیارنامەی ئێستا لە توانای دایە هەموو سەرچاوە داراییەکانی بەرپرسانی ئێران ڕابگرێت و نەهێڵێت ئێران دەستی بە چەکی نوێ ڕابگات

Back to top button