هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌كاری ده‌كات بۆگه‌ڕێكی دیكه‌ی دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا

خواكوڕك

سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاو به‌ره‌و رێكسختنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان خۆی و حكومه‌تی عێراق ده‌نێت، و ده‌یه‌وێت دوای تاقیكردنه‌وه‌ی حوكمی زاتی و فیدڕاڵی، بژارده‌ی سه‌ربه‌خۆیی تاقیبكاته‌وه‌.

وته‌بێژی پارتی نهێنیه‌ك له‌باره‌ی ئاماده‌كاری سه‌ردانی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا به‌مه‌به‌ستی دانوستاندنێكی نوێوه‌ ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت، “دوای کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی بڕیاری لەسەر دراوە”.

مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كورستان رایده‌گه‌یه‌نێت، “”ئەندامانی شاندەکە لە نوێنەرانی هەر پێنج حیزبەکەی بەشدار لە حکومەت و نوێنەری تورکمان و کلدو ئاشوورییەکان پێکدێت”.

مه‌حمودمحه‌مه‌د له‌باره‌ی هۆكاری ئه‌م سه‌ردانه‌وه‌ به‌ روداوی راگه‌یاندووه‌، “دەبێت گفتوگۆ بکرێت لەچۆنیەتی ئیدارەی داهاتووی ئەم وڵاتەوە، ئێمە نە بە حوکمی زاتی توانیمان پێکەوە بژین نە فیدراڵی ئەی ئێستا پێکەوە ژیانمان دەبێت چۆن بێت”.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، “خیاری هەرە لەپێش دەکرێت ئەوە بێت کە دوو حکومەتی جیا بین لە تەنیشت یەک و دوو دراوسێی باش بین پێکەوە، ئەم شاندە دەچێت و لەگەڵ ئەوان باسی پرسی سەربەخۆیی دەکات”.

له‌لایه‌كیتر سەعدی پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگه‌یاندووه‌، “لیژنەکە پێکدێت لە پێنج لایەنە سیاسییەکە و هەروەها دوو کەسی دیکە کە لە کلد و ئاشووری دەبێت و یەکێکی دیکەیان لە لایەنی تورکمان”.

Back to top button