کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەستی تەندروستی چارەسەر کرا

 

لە سەر ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان فەرمانبەرانی گرێبەستی تەندروستی مووچەی دوو مانگیان بۆ خەرج دەکرێت .

 

لەمبارەوە د. خاڵس قادر ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتی دیوان له‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان لە لێدوانیكدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات  “ماوەی چەند مانگێک بوو كێشە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەستی تەندروستی کە لەسەر بوودجەی پەرەپێدانن، دروست ببوو، پێش جەژن ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران وەرگیرا، مووچەی دوو مانگیان بۆ خەرج دەكرێت

 

هاوکات روونیشی دەکاتەوە : “لە فەرمانگەی تەندروستی هەولێر چەكی دوو مانگی مووچەی ئەو فەرمانبەرانە ئامادە کراوە و ئەمڕۆڕەوانەی گەنجینە کراوە و سبەی پییان دەدرێت .

 

Back to top button