خۆپیشاندەران پارێزگای بەغدایان گەمارۆ داوە
خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕین لە عێراق دەستی پێکردەوە .
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە دەزگای میدیایی خواکوڕک نزیک بە یەک کاتژمێر لەمەوبەر خۆپیشاندانەکان لە بەغدا دەستی پێکردەوەو خۆپیشاندەران پارێزگای بەغدایان گەمارۆ داوە .
هاوکات چەند شەقام و پردێکی سەرەکی شارەکەیان خستۆتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان و داوای دامەزراندن و خزمەتگوزاری لە کازمی دەکەن .
ئەو خۆپیشاندانە هاوکاتە لە گەڵ ئەوەی رۆژنامەعەرەبیەکان ئاماژە بەوە دەکەن ، سەرەڕای بەرز بوونەوەی پلەی گەرما ، بە پێچەوانەوە کارەبای نشتیمانی زۆر کەمی کردووە ، بۆیە خۆپیشاندەران داوای دەستلەکار کێشانەوەی کاربەدەستان دەکەن .