فڕۆكەخانەی بەغداد لە تەقەمەنی پاك كرایەوە

بە مەبەستی پاراستنی فڕۆكەخانەی بەغداد لە ھەر ڕوداوێكی ھاوشێوەی ڕوداوەكانی بەیروت و پاراستنی ھاوڵاتیان لە ھەر مەترسیەك فڕۆكەخانەی بەغداد لە تەقەمەنیەكان پاك كرایەوە
دەستەی باڵای خاڵە سنوریەكانی عێراق ڕایگەیاند سەرجەم ماددە مەترسیدار و تەقەمەنیەكان لە فڕۆكەخانەی بەغداد بۆ جێیەكی دوور گواسترانەوە ئەوەش لە پێناو پاراستنی فڕۆكەخانەكە
ڕوداوەكانی بەیروت ترسی لە دڵی بەرپرسانی عێراقی دروست كردووە ئەوەش وای كردووە شوێنە ستراتیژیەكان لە تەقەمەنیەكان پاك دەكرێنەوە

Back to top button