له‌ زیقار هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كرانه‌ ئامانج

دوای ئه‌وه‌یله‌ ماوه‌ی رابردوو چه‌ند جارێك كاروانی هێوه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ به‌غدا و باشوری به‌غدا كراونه‌ته‌ ئامانج ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه‌ كاروانێكی مه‌ده‌نی كه‌ پێدوایستیه‌كانی هاوپه‌یمانانی نێودەوڵەتیی دەگواستەوە لە سنووری پارێزگای زیقار كرایە ئامانج.

شانە راگەیاندنی جه‌نگی عێراق لە بەیاننامەیەك رایگه‌یاندووه‌ كه‌ بۆمبێكی چێنراو بە كاروانێكی هاوپه‌یمانی نێو ده‌وڵه‌تی كه‌ كه‌ڵ و په‌ڵی سه‌ربازی هه‌ڵگرت بوو تەقیەوە، زیانی به‌ ئۆتۆمبێلێكی هاوپه‌یمانان گه‌یاندووه‌.

 

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ میداكانی عێراق رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی مینێك به‌ كاروانێكی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ نزیك زیقار دوو ئۆتۆمبێل تێك شكاون و شوفێره‌كانیشیان بریندار بوونه‌.

Back to top button