بانكی خوێنی دهۆك داوای پلازمای چاكبووه‌وانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كات بۆ تووشبوانی ئێستا

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوو ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له‌ دهۆك به‌ره‌و هه‌ڵكشان چوو له‌ ئێستادا زیاتر له‌ 400 نه‌خۆش له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی دهۆك چاره‌سه‌ری كۆرۆنایان بۆ ده‌كرێت، بۆیه‌ له‌ ئێستادا چه‌ند نه‌خۆشێك باری ته‌ندروستیان نا جێگیره‌، بەرێوەبەرایەتی بانکی خوێن له‌ پارێزگای دھۆک رایگەیاند، یەکێک لە رێگاکانی چاکبونەوەی نەخۆشەکانی کۆرۆنا وەرگرتنی پلازمای خوێنی ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ له‌ ڤایرۆسه‌كه‌ چاكبونه‌ته‌وه‌، داواش لەو کەسانە دەكات سەردانی بانکی خوێن بکەن بۆ به‌خشینیپلازمای خوێن بۆ چاکبوونەوەی تووشبوانی کۆرۆنا .

عادل عەبدولسەلام، بەرێوەبەرایەتی بانکی خوێن له‌ پارێزگای دھۆک راگەیاند:” بەھۆی زیادبونی ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا وەک ئامادەکاری بانکی خوێن داوا لەو كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ لە نەخۆشی کۆرۆنا چاکوونەتەوە، سەردانی بانکی خوێن بکەن.
 بەرێوەبەرایەتی بانکی خوێن له‌ پارێزگای دھۆک  گوتیشی:” بۆ بەخشینی پلازمای خوێن وەک ئەرکێکی نیشتمانی و خێرخوازی و خۆبەخش ئەو کەسانەی 14 رۆژ بەسەر چاکبونەوەیان تێپەریوە با سه‌ردانی بانكی خوێن بكه‌ن و ئەنجامی پشکنینەکان لەگەڵ خۆیاندا بهێنن به‌ مه‌رجێك نەخۆشیی دیكه‌یان نەبێت”.
بەرێوەبەرایەتی بانکی خوێن له‌ پارێزگای دھۆک ئاماژە بەوەشکرد:” دەبێت ئەو کەسانەی کە پلازمای خوێن دەبەخشن ھیچ نەخۆشیەکی دیكه‌ی درێژخایەن و گواستراوه‌یان نەبێت و تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 65 ساڵیدا بێت”.
Back to top button