عێراق %80 خه‌لكی تووشی كۆرۆنا ده‌بن، هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان رووبه‌رووی مه‌ترسیه‌كی تۆقێنه‌ر بوونه‌ته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق له‌گه‌ڵ وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران كۆبووه‌وه له دوای كۆبوونه‌وه‌كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی راگه‌یێندراوێكی له باره‌ی دیداره‌كه راگه‌یاند و له راگه‌یێندراوه‌كه‌دا هاتووه، وه‌زیری ته‌ندروستی به وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی راگه‌یاندووه كه دۆخی عێراق له ته‌شه‌نه‌كردنی كۆرۆنا مه‌ترسیداره.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق رایگه‌یاند،كۆرۆنا بووه‌ته ته‌حه‌دایه‌كی مه‌زن بۆیه پێویستی به دوو هه‌نگاوی به‌په‌له هه‌یه له‌وانه
ئێستا په‌تای كۆرۆنا بووه‌ته ته‌حه‌دایه‌كی مه‌ترسیدار بۆ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت و بۆ تێپه‌ڕاندنی دۆخه‌كه عێراق پێویستی به دوو كاری به‌په‌له هه‌یه، پێویستی به هه‌وڵی هه‌موو لایه‌نێك و زیادكردنی هه‌ماهه‌نگیی نێوان سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت، دامه‌زراوه و هاووڵاتیانیش هه‌یه. له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌ش هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان وڵاتان زۆر گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین رووبه‌ڕووی په‌تاكه ببینه‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له زاری وه‌زیری ته‌ندروستی راگه‌یاندووه ئێستا په‌تاكه بۆ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت بووه‌ته مه‌ترسییه‌كی تۆقێنه‌ر.
له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌یسه‌م عوبه‌یدی، پسپۆڕی ته‌ندروستی عێراقی پێشبینیكرد، رێژه‌ی له 80%ی دانیشتوانی عێراق تووشی كۆرۆنا بن و جه‌ختیشیكرده‌وه، “ده‌بێت عێراق خۆی بۆ قۆناغی ژیانكردن له‌گه‌ڵ كۆرۆنا ئاماده بكات”.
هۆكاری ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی په‌تاكه‌شی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێكاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه و پابه‌ندنه‌بوونی هاووڵاتیان گه‌ڕانده‌وه.